گرێبەست لەگەڵ ئیسكۆ پاریس سان جێرمان دابەش دەكات

sharpress.net

81 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان دابەش بووە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئیسكۆ ئاراگۆنی ئیسپانی ‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.

پێگەی "10 سپۆرت"ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، كە ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ باوكی ئیسكۆ وەك بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆی كردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، لەگەڵ گفتوگۆكەی سەرۆكی یانەكە لەگەڵ باوكی ئیسكۆ، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ ئەوە نین ئەو یاریزانە بۆ یانەكەیان بكرێت، هەروەها تۆماس تۆخێلی فەرەنسی‌و راهێنەری یانە پاریسییەكە لەگەڵ كڕینی ئەو یاریزانە نییەو دەیەوێت یانەكەی یاریزانێكی ناوەندی دواوە بۆ بەهێزكردنی بەرگری بكرێت، نەك یاریزانێكی وەك ئیسكۆ.

لەبەرانبەردا ئەنتێرۆ هنریكی بەرێوەبەری هونەری یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاندووە، كە یانەكەی پێویستی بەیاریزانێكی وەك ئیسكۆیە، لەكاتێكدا لەگەڵ یانەكەی دڵخۆش نییە.
 
ئەمە لەكاتێكدایە، چەند یانەیەكی تریش لەوانە مانچستەر سیتی‌و یۆڤانتۆس‌و چیڵسی‌و بەرشەلۆنە چاودرێی ئەو یاریزانە دەكەن‌و دەیانەوێت لەوەرزەكانی گواستنەوەی زستانەیی بیكڕن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved