عەبدولمەهدی سوورە لەسەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا

عیراق

31/12/2018‌ 1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداو ئاسایشكردنەوەی پەیوەندییەكان.

عادل عەبدولمەهدی لەدواین دەركەوتنی رایگەیاند، كۆمەڵێك پێشنیازی نوێ‌ هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، كە ئێمە وەك لایەنی عێراقی سوورین لەسەر چارەسەری ئەو كێشانەی چەند ساڵێكە بەردەوامی هەیە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، پێشنیازەكان پێشنیازی نێون‌و ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە، كە ببێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری پێشنیازەكان باس بكات.

چەند ساڵێكە لەسەر پرسی فرۆشتنی نەوت‌و بودجەی هەرێمی كوردستان كێشە لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیەو هەردوو حكومەتیش چەندین جار پێشنیازو گفتوگۆیان بۆ چارەسەری كێشەكان كردووە، بەڵام تائێستا بەتەواوی چارەسەرنەكراون.

هـ ـ ح

بەپەلە