ئێران.. گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەڕێی سێكسەوە ١٠ هێندا زیادیكردووە

sharpress.net

391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئایدز لەئێران ئاشكرایكرد: گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەڕێی سێكسەوە، ١٠ ئەوەندەی دوو ساڵ پێشتر زیادیكردووە.

دكتۆر مینۆ مەحرەز سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ئایدز لە ئێران لەلێدوانێكدا رایگەیاند: بەهۆی كەمی زانیاری‌و نەبوونی پەروەردەیەكی دروست، تادێت ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە ترسناكە لەئێران زیاد دەكات.

دكتۆر مینۆ مەحرەز  راشیگەیاند: زۆربەی تووشبووانی نەخۆشی ئایدز لەئێران تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 40 ساڵدایە، كە لە 47%ی تووشبووانی ئایدز بریتین لە ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان، ژنانی لەشفرۆش‌و پیاوانی هاورەگەزباز‌و زیندانییەكان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، كە لانی كەم نیوەی تووشبووانی ئایدز لەئێران نەیانزانیوە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن، یان ئەگەر بشزانن، خۆیانی لێ بێئاگا دەكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved