له‌ سێ وڵات پێشوازی لە ساڵی نوێ ده‌ستیپێکرد

sharpress.net

200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
هاوڵاتیان لە سەرانسەری جیهان خۆشی و ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و ماڵئاوای کردن لە ساڵێک کە پڕ بوو لە ئاستەنگی جۆراوجۆر لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی، تەندروستی و ئاینی.

کریباتی
دورگەی کریباتی لە پاسفیک یەکەم شوێن بوو لە جیهاندا کە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد، خەڵی لەوێ بە بێدەنگی بەخێرهاتنی ساڵی 2019 یان کرد پاش ئەوەی لە ساڵی 2018 بوو بە پێشەنگی شەڕ دژ بە گۆڕانی کەشوهەوا.

کریباتی 14 کاتژمێر پێش کاتی جیهانی لەندەن بەخێرهاتنی ساڵی نوێی کرد.

نیوزیلاند
لە ئۆکلاندی گەورەترین شاری نیوزیلاند، سەدان هەزار کەس لە دەوری سکای تاوەر کۆبونەوە بۆ بینینی یاری ئاگرین کە لەو تاوەرە 328 مەتر بەرزەوە تەقێنران. لە سەرانسەری ئەو وڵاتەی کە یەکەم وڵاتی سەرەکی بوو پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد خەڵکی لە کەناردەریاکان و سەرشەقامەکان کۆببونەوە.

ئوسترالیا

بەهەزاران کەس لەبەر بارانێکی زۆر لە سدنی ڕاوەستابوون بۆ بینینی یاری ئاگرینی گەورە کە وەکو نەریتێکی لێهاتووە بۆیان. پۆلیس ڕایگەیاندبوو چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەوێ ئامادەبن. خەڵکی هەر زۆر زوو ڕۆشتبوون تاکو شوێنێکی باش بگرن بۆ ئەوەی دیمەنەکە بە جوانی ببینن. پۆلیس ڕایشیگەیاند هەنگاوی زۆریان گرتبۆ بەر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر مەترسیەکی هێرشی تیرۆرستی.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved