دۆزینه‌وه‌ پزیشكییه‌ گه‌وره‌كانی ساڵی 2018

sharpress.net

262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/12/2018‌

شارپرێس:
له‌گه‌ڵ كۆتا ڕۆژه‌كانی ساڵی 2018دا، به‌كۆمه‌ڵێك داهێنان‌و دۆزینه‌وه‌ی نوێی بواری پزیشكیه‌وه‌ ده‌چینه‌ ساڵی 2019ه‌وه‌، كه‌ ده‌كرێت ئه‌و دۆزینه‌وانه‌ ببنه‌ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ له‌بواری پزیشكیدا.


دۆزینه‌وه‌ی به‌كتریا له‌ مۆخدا

چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ وا بڵاوه‌ كه‌ مۆخ ناوچه‌یه‌كی نێو له‌شی مرۆڤه‌ كه‌ هیچ به‌كتریایه‌ك توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ بچێته‌ ناویه‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ئاشكرایكرد، له‌نێو مێشكدا چه‌ندین جۆر به‌كتریا هه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ته‌ندروستی مۆخ بگه‌یه‌نن.


پارچه‌ی پلاستیكی له‌نێو پیسایی مرۆڤدا هه‌یه‌

هه‌ر له‌مساڵدا چه‌ند پزیشكێكی نه‌مسا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابوو، كه‌ له‌نێو پیسایی مرۆزدا مادده‌ی پلاستیكی بوونی هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ناونرا میكرۆ پلاستیك.


مێشك ده‌توانێ 10000 ڕوخسار بناسێته‌وه‌

پزیشكان‌و توێژه‌ره‌وان هه‌ر له‌مساڵدا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابوو، یاده‌وه‌ریی مرۆڤ ده‌توانێت له‌نێوان  5000، بۆ 10000 ڕووخساری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبگرێت‌و دواتر بیانناسێته‌وه‌.


سێڵفی گرتن پیر ده‌رتده‌خات

سێڵفیگرتن بوه‌ته‌ خویه‌كی مۆدێرن، هه‌ربۆیه‌ پزیشك‌و توێژه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد‌و ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابوو، وێنه‌گرتن به‌شێوه‌ی سێڵفی، واده‌كات ڕووخساری كه‌سه‌كه‌ له‌و وێنه‌یه‌دا  به‌رێژه‌ی 30%ی زیاتر له‌ته‌مه‌نی ئاسایی خۆی ده‌ربكه‌وێت.

ڕ . ج







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved