شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه سیناتۆر "لیندسى گراهام" له دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له كۆشكى سپى ڕایگه‌یاند كه تڕه‌مپ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیارى خێرا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات له سوریا ، به‌ڵام پابه‌ندیشه به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو.
لیندسى ووتى: "پێم وایه ئێمه كاره‌كه به شێوه‌یه‌كى زیره‌كانه سست و خاو ده‌كه‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌مان هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تى و نه‌گۆڕاوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به شێوه‌یه‌كى گونجاو سوریا جێبێڵین و له‌وه‌ش دڵنیابین كه جارێكى دیكه داعش هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه، هاوبه‌شه‌كانمان خه‌ریكى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ن و ده‌ووره‌ى ئێرانیشیان داوه".
بڕیاره‌كه‌ى تڕه‌مپ وه‌رچه‌رخانێكى خێرا بوو له سیاسه‌تى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، بووه هۆكارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى "جیمس ماتیاس" ى وه‌زیرى به‌رگرى، ترسى زۆریش واشنتۆنى داگرتووه كه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له سوریا ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌بار به‌رێت كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا به‌ده‌ستیهێناون، ڕێگه‌ش بۆ چه‌كداره‌كانى داعش خۆش بكات كه پێگه‌كه‌ى جارانیان له سوریا بگێڕنه‌وه.
ڕه‌خنه‌گران هۆشداریان داوه كه كشانه‌وه‌ى 2000 سه‌ربازى ئه‌مریكى ده‌كرێت ببێته هۆى بره‌ودان به هێزى ئێرانى له ناوچه‌كه ، هه‌روه‌ها ببێته هۆى مایه‌ى بێ متمانه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن له هه‌موو لایه‌كى جیهاندا.
جیفرى فیلتمان گه‌وره به‌رپرسى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ئه‌میندارى گشتى بۆ كاروبارى سیاسى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ووتى:" ئه‌و كشانه‌وه‌یه ئێران به‌هێز ده‌كات، له كاتێكدا تڕه‌مپ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه سیاسه‌تى فشارخستنه‌سه‌ر ئێرانى گرتۆته‌به‌ر".
دواى ڕۆژێك له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا، برێت مه‌كگۆڕكیش ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه كه له گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌مریكایه له ناو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش.
به‌ڕێز گراهام كه یه‌كێكه له نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانى سه‌رۆك له كۆنگرێس ، به ڕاشكاوى ڕه‌خنه‌ى له تڕه‌مپ گرتووه سه‌باره‌ت به بڕیارى كشانه‌وه‌ى له سوریا ووتیشى كه له دواى نانخواردنێكى نێوه‌ڕۆ و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان، هه‌ست به به‌ره‌وپێشچوونێكى باش ده‌كات له سیاسه‌تى تازه‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسى سوریا.
گراهام ووتیشى:" پێم وایه ئێمه له دۆخى وه‌ستانێكى كاتیداین، خه‌ریكى دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ى شێوا و ڕێباز و میكانیزمه‌كانین تاوه‌كو بگه‌ینه باشترین بژارده بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى سه‌رۆك بۆ گه‌یشتن به باشتر و باشتر".
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى سه‌ر به كۆشكى سپیش له 23 ى دیسه‌مبه‌ر ئاماژه‌ى به نامه‌یه‌كى تڕه‌مپ كردووه كه نووسیوویه‌تى : "په‌یوه‌ندییه‌كى دوور و درێژى به‌رهه‌مدارى ته‌له‌فۆنینم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆگان ئه‌نجامدا، باسمان له پرسى داعش و به‌شدارى هاوبه‌شمان له سوریا كرد، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌خۆى هێزه‌كانمان له سوریا كه دواى چه‌نده‌ها ساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه وو‌ڵاتى خۆیان، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوانیش باسمان له پرسى بازرگانى كرد".
به‌رده‌وام بوو: "پێم وایه ئێمه له دۆخى وه‌ستانێكى كاتیداین، دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ باشترین بژارده‌كان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌رۆك كه‌وا له‌وانى ده‌كات زیاتر و زیاتر ببه‌خشن".
به‌رپرسێكى كۆشكى سپیش ووتى كه سه‌ردانى ئاینده‌ى "جۆن بۆڵتن" ى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بۆ ئیسڕائیل و توركیا هه‌لێك ده‌خاته به‌رده‌ست بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانى ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
تڕه‌مپ هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌وه‌ش نه‌كرد كه له ماوه‌ى گه‌شته‌كه‌ى بۆ عێراق پڕۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا خاوترده‌كاته‌وه و ووتى :" داوایه‌كى سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى كه كاتێكى زیاتر ته‌رخان بكه‌ین بۆ به‌زاندنى داعش، چونكه له توانادایه له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى بنكه سه‌ربازییه‌كانى عێراقه‌وه هێرش بكه‌ینه‌سه‌ر توندڕه‌وه‌كانى سوریا ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت دووباره خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و سازبده‌نه‌وه".
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش تڕه‌مپ رایگه‌یاند كه دووباره پێداچوونه‌وه به خشته‌ى زه‌منى ئه‌سڵى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان ده‌كات له سوریا دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌باران كرا و به تایبه‌تیش له لایه‌ن حزبه‌كه‌ى خۆیه‌وه، ووتیشى كه سه‌رۆكى توركیا جه‌نگى دژ به داعش ده‌گرێته ئه‌ستۆى خۆى.
هه‌ندێك له شاره‌زایانى سه‌ربازیش پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاخۆ توركیا توانستى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌ره‌نگار و رووبه‌ڕووى داعش بێته‌وه، چونكه ئاماژه‌ى ئه‌وه له‌گۆڕێیه كه له برى له‌ناوبردنى داعش ، كۆششه‌كانى ئه‌ردۆگان ڕووه‌و هێزه كوردییه‌كان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت كه ئه‌نقه‌ره به هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌زانى بۆسه‌ر خۆى.
له‌ولاشه‌وه هاوبه‌شه كورده‌كانى ئه‌مریكا ووتیان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه واز له شه‌رى داعش بێنن و به دواى هاوبه‌شێكى دیكه‌دا بگه‌ڕێن بۆ خۆیان به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریاشه‌وه كه دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى ئه‌مریكایه. گراهام هۆشدارى ئه‌وه‌شیدا گه ڕه‌نگه كورده‌كان له دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا تووشى كوشت و كوشتارێكى گه‌وره ببنه‌وه.
ئه‌و سیناتۆره ووتیشى كه سه‌رۆك تڕه‌مپ ئاگادارى ته‌واوى ئه‌و پشێوى و پلانه تازانه‌یه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا خه‌ریكى داڕشتننى به‌و مه‌به‌سته‌ى شه‌ڕ له نێوان ئه‌نقه‌ره و كورده‌كان ڕوونه‌دات، چونكه ئه‌م كاره فشاره‌كانى سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسلامى كه‌مده‌كاته‌وه. ووتیشى سه‌رۆك له‌و گفتوگۆیانه‌دا له هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه ناوچه‌یه‌كى دابڕاو دروست بكات بۆ به‌رگرتن له‌هه‌ر پێكهه‌ڵپژان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كى نێوان توركیا و كورده‌كان.
سیناتۆر گراهام كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانه له ئه‌نجومه‌نى پیران و هاوپه‌یمانى تڕه‌مپیشه، هۆشدارى ده‌دات و ئاماژه به به‌وه ده‌كات كه نابێت ئه‌وه‌ى داعش له عێراق بۆى چۆسه‌ر له سوریا دووباره بكاته‌وه.
ستانلى ماكریستاڵى ژه‌نه‌ڕاڵى خانه‌نشین بۆ ئاژانسى هه‌واڵى (ABC) ڕایگه‌یاند كه "داعش بیرۆكه‌یه، هه‌ر كاتێك ژینگه‌ى ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌بار بێت... جارێكى دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌كه‌ره ده‌كاته‌وه".
یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا پێویستیان به 120 ڕۆژ هه‌یه بۆ كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سوریا.
هه‌ندێك شاره‌زاى سه‌ربازیش هۆشدارى ئه‌وه‌یان داوه كه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له سوریا و له‌ده‌ستدانى هه‌ژموونى خۆى له سوریا جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى ستراتیژییه‌تى دانسقه ده‌به‌خشێته ئێران و ڕێگه‌شى پێ ده‌دات هێڵه‌كانى پشتیوانى به‌هیز بكات و كه‌لێنێك به‌ره و خاكى لوبنان بكاته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنى ئیسڕائیلى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا.
ماكریستاڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت له‌ده‌ستدانى هه‌ژموونى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ناسه‌قامگیرى هه‌رێمى لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و ووتى:" پاساوێك هه‌یه ده‌ڵیت كه پێویسته كه‌لوپه‌له‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه ماڵى خۆمان و لێشگه‌ڕێین ناوچه‌كه خۆیان كاروبارى خۆیان ڕێكبخه‌ن، ئه‌مه ئاراسته‌ى بیركردنه‌وه له 50 بۆ 60 ساڵى ڕابردوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه".