وادەی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی پرتوگال

sharpress.net

118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس باسی لەگەڕانەوەی بۆ پێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە پەیوەندی بە فرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كردووەو بڕیارە لەساڵی 2019 بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی.

رۆناڵدۆی 33 ساڵ لەدوای یارییەكانی مۆندیالی رابردووی روسیا یاری بۆ هەڵبژاردەی پرتوگال نەكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو هەڵبژاردەیە لەیارییەكانی مۆندیال ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو.

رۆناڵدۆ وادەی گەڕانەوەكەی لە 2019 دیارینەكردووە، بەڵام رەنگە لە مانگی سێ‌‌و چوار، كە هەڵبژاردەكان چەند یارییەك لەو دوو مانگە ئەنجامدەدەن، بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی پرتوگال.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved