پێست-ی زیرەك بۆ رۆبۆتە سێكسییەكان دروست دەكرێت

sharpress.net

1862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
بڕیارە هەستی رۆبۆتە سێكسییەكان زیاتر بكرێت، ئەوەش بەگرتنە بەری چەند هەنگاوێك لەدروستكردنی ئەو رۆبۆتانە.

بەپێی سەرچاوەكان بڕیارە كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی رۆبۆتە سێكسییەكان پێستی زیرەك بۆ رۆبۆتەكان دروست بكەن، بۆ ئەوەی هەست بەشتەكانی دەوروبەری بكات‌و كاردانەوەی هەبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئامانج لەو كارە بۆ ئەوەیە رۆبۆتەكان كاردانەوەیان بەرانبەر ئەو هەستە خۆشەویستییە هەبێت لەلایەن بەكارهێنەرەوە بۆیان دەردەبڕێت.

لەرێگەی تەكنەلۆژیای لەمس (TouchYou) پێستی زیرەك بۆ رۆبۆتە زیرەكەكان دروست دەكرێت، بۆ ئەوەی سێكسی نێوان مرۆڤەكان‌و ئەو رۆبۆتانە نزیك بێتەوە لەراستی.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved