ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی "هواوی" چاوەڕواننەكراوە

sharpress.net

2320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "Huawei" مۆبایلێكی لەچوارچێوەی زنجیرە مۆبایلەكانی "P" دروستكردووە، كە ناوی مۆبایلەكە "Huawei P Smart 2019".

مۆبایلەكە بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا دروست كراوەو تایبەمەندی زۆری هەیە، كە بەهۆی بەرنامەی Notch ئاو كار لەشاشەكەی ناكات‌و كامێرە سەرەكییەكانی ژمارەیان دوو كامێرەیە.

قەبارەی شاشەی مۆبایلە نوێیەكەی كوۆمپانیاكە 6.21 بۆسەو كوالییەتی وێنەی 19.5:9، دیقەكەشی 1080×2340 پێكسڵە.

یەكێك لەكامێرەكانی توانای 13 میگا پێكسڵەو ئەوی تریش 2 میگاپێكسڵە، كە هەردووكیان پێكەوە وێنە دەگرن.

مۆبایلەكە توانای باترییەكەی 3400mAh چەند رەنگێكی هەیە، لەوانەش رەش‌و زەردو سوور، كە بڕیارە  2 كانونی دووەمی 2019 بخرێتە بازاڕەكانی جیهان‌و نرخەكەی لەنێوان 240 یۆرۆ 275 دۆلارە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved