مێركڵ بەهۆی زۆری میوانەكانی شێف بۆ چێشتخانەكەی دادەمەزرێنێت

sharpress.net

328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
بەهۆی زۆری میوانەكان بۆ دوانی راوێژكاری حكومەتی ئەڵمانیا، ژمارەی شێفەكانی چێشتخانەكە زیاد دەكرێت.


رۆژنامەی بیڵی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، كە خاوەنی دیوانی راوێژكاری ئەڵمانیایە بڕیاریداوە شێف بۆ چێشتخانەكەی زیاد بكات‌و یەك شێفی تریش دامەزرێنێت.

پێشتر یەك شێف لەچێشتخانەكەی راوێژكاری ئەڵمانی هەبوو، بەڵام ئێشتا شێفێكی تر دادەمەزرێنێت، ئەوەش بۆ ئەوەی فشار لەسەر شێفی یەكەم كەمبێتەوە.

شێفی دووەم بەموچەی 2800 یۆرۆ دادەمەزرێنرێت، كە وردەكاری كارەكەی نەخراوەتە روو، رەنگە رۆژانەش بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر كار بكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved