لێپرسینەوە لەسەددام.. نهێنییەكان لەزاری لێكۆڵەرێكی باڵای CIA ئەمریكی

عیراق

01/01/2019‌ 2690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن نیكسۆن لێكۆڵەری باڵای سەرۆكایەتی ئەمریكا، كە لەنێوان ساڵەكانی 1998 تا 2011ی لەدەزگای هەواڵگیری وڵاتەكەی CIA  كاری كردووە، لەماوەی پێش هاتنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی رێژێمی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق ڕاسپێدراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی عێراقەوە لەیاداشتەكانی چەند نهێنییەكی ئاشكراكردووە، بەتایبەتی لێپرسینەوە لەسەدام.

نیكسۆن لەمیانی كتێبێك یاداشتەكانی گێڕاوەتەوەو دەڵێت: كارمەندانی دەزگای زانیاری لە كاتی دەوام و پاش خانەنشینییان بۆ ئەو جۆرە كتێب و نووسینانە هەندێك پابەندبوونی ئیداری‌و سیاسییان سەبارەت بەكاروباری زانیاری گەیاندنیان بەڕای گشتی هەیە، كە دەبێت لەژێر چاودێری ئاژانسی زانیاری ئەمریكادا ئەو كارە بكەن.

ئەو نوسینانەش هەندێكجار وەك لەكتێبی نووسەریشدا دیارە، بەشێوازی (......) بۆشایی دانراوە، كە ئاماژە بەهەندێك زانیاری نهێنی، كە دەزگای ناوبراو ئەوانی لابردوون، بۆیە بەقسەی نووسەریش ماوەی چەند ساڵێك لای ئاژانس دەستنووسی ئەو كتێبەی لای ئەوان بووە و پاشان بەمشێوازەی ئەمڕۆ گەیشتووە.

ئەو نووسەرە لەبارەی چۆنییەتی ڕاسپاردنی بۆ ناسینەوەی سەدام لەكاتی دەستگیركردنیدا بەمشێوەیە چیرۆكەكە دەگێڕێتەوەو دەڵێت: لە دیسەمبری 2003و یەنایەری 2004، من یەكەمین ئەمریكی بووم پاش دەستگیركردنی سەدام حسێن لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە، بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ لێپرسینەوەم لەگەڵدا كرد، چونكە لێكۆڵەری باڵادەستی گروپی CIA بووم، كە پێنج ساڵ پێش لەسنووری عێراق ئێراندا كارم كردبوو، لە سەرەتای پڕۆسەی لێپرسینەوەكەدا هەستم دەكرد سەدام دەناسم، بەڵام لەهەفتەكانی تردا تێگەشتم ویلایەتە یەكگرتووەكان لەئاستێكی بەربڵاودا هەم لەبارەی كەسێتی ئەو و هەمیش لەبارەی دەورێك، كە وەك دوژمنێكی كاریگەری ڕەوتە ڕادیكاڵە ئیسلامییەكان لەدنیای ئیسلامدا، لەجوملەی تووندڕەویگەرییەتی سوونی هەیبووە، تووشی هەڵە تێگەیشتن بووە.
  
لەبەردەوامیشدا ئەو دەڵێت: خەڵكی بەزۆری لە منیان دەپرسی: ((سەدام هاوشێوەی چی بوو)) و ((ئایا شێت بوو؟)) ئەو دەورانەی، كە لەگەڵ سەدامدا قسەم دەكرد، ئەوم بەتەواوی عاقڵ بینی، تاوانكارانی خوێنڕێژی جۆراوجۆر لەملاولای جیهاندا هەبوون و ئەم كونجكۆڵییەش هەبوو، كە ئێمە بڕیارماندا بۆ لای ئەو بڕۆین (.....) بەتایبەت بە بوونی ئەو ئاسەوارانەی، كە بەدوایدا بوو؟ باسی من ئەوەیە، كە ئەمریكا هەرگیز بیری نەدەكردەوە، كە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەبێ سەدام هاوشێوەی چی لێدێت.

ئەو دەشڵێت: بەدڵنییاییەوە هەموومان چیرۆكە ترسناكەكانی ژیانی دەسەڵاتدارییەتی سەدام هاتووەتە بەرگوێمانەوە، كە هەر لە كوشتنی سەدهەزار شیعە لە ڕۆژئاواو تەقریبەن بەهەمان ئەندازەش لە كوردەكان لەباكوور پاش شەڕی كەنداو، بەسوودوەرگرتن لە چەكی كیمیاوی لە دژی عێراقییەكان، كە ئەوانی بە هەڕەشەی سیاسی دەزانی‌و چەكێكی بەكارهێنراو لە شەڕی ئێران و عێراق، بەڵام نەشدەكرا دەوری زۆر گرنگی ئەو لە ناوچەكە بەراورد نەكەین. كاتێك ئێمە ئەمە تێگەیشتین ئەو چیتر ڕۆیشتبوو.
  
هەروەها دەڵێت: دەبێت لە ئەنجامدا ئەوە تێبگەین خودی سەدام حسێن ڕوونە، كە ئەو لەو بەشەی جیهاندا هەڕەشەیەك بوو بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەژماردەكرا، كە ئەو كۆمەڵگایەكی زۆر پێشكەوتوویی هێنایە ژێر سوڵتەی خۆیەوەو بە واسیتەی حوكمڕانی هەڵەی ئەوی لەنێو برد، واش دەهاتە بەرچاو هەنگاوە خاكەڕایی‌و خۆبەزل نەزانینەكانی بە تووندوتیژیتر قەرەبوو بكاتەوە.

لەبەردەوامی گێڕانەوە چیرۆكەكە ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت: دۆخی سەدام لە زۆربەی خاڵەكاندا وەك ئەو خانەشینكراوێك بوو، كە حەز بە بینینی بەرنامەی كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی مێژووە دەكات، ئەو حەزی بەبواری مێژوو دەكرد، بەڵام توانایی فێربوونی دەرسەكانی ئەوی نەبوو، بڕیاردان لەبارەی سیاسەتی دەرەوە لەئاستی باڵا بە توندڕەوانێكی وەك تەها یاسین ڕەمەزان جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، عیزەت ئیبراهیم دووری (جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی شۆرای ڕێبەرایەتی شۆڕش، تاریق عەزیز وەزیری دەرەوەی پێشوو، سپێردرابوو، ڕەمەزان و بازنەو حەڵقەی دەوری ئەو بەبێ هەبوونی بیركردنەوەی داهێنەرانە و شۆرشگێڕانە، بە بەردەوام هەڵڕەخساندنەكانی بەستەڵەكی گۆشەگیری نێودەوڵەتی عێراقیان بەهەدەر دەدا. 

باسی لەوەش كردووە ناڕەحەتی سەدام زیاترو زیاتر پەیوەست بەئاسایشی ناوخۆو بەدواداچوونی شتە حەزلێكردووەكانی بوو، ئەو لەكاتی گرتن و دەستگیركردنیشیدا خۆی بەسەرۆك كۆماری عێراق دەناساند، هەروەها خۆی بە ((نووسەر)) دەزانی، بەم دۆخە، زۆر دژوار بوو، كە سەدامی ئەمڕۆ بە كەسایەتی یەكەمی وەك قەسابی بەغدا، كە ئەمریكییەكان ناویان لێ نابوو بەراورد بكەیت.

جۆن نیكسۆنی لێكۆڵەر لەباسی ناساندن و گرتنی سەدام و لێپرسینەوەكانی لەبارەی هەندێك كارەسات بەسەری خەڵكەكەیدا هێناونی‌و دەڵێت: وەڵامە جێی سەرسوڕمان‌و سەرنج بوو، كە لەهەندێك باردا خۆی لەوان لادەدا و ئینكاری دەكرد، هەندێكجاریش قەناعەتێكی بێ وەڵامانەی لەو بارەیەوە كردووە.

دۆزێنەوەو ناسینەوەی سەدام 
وەك لێكۆڵەر دەڵێت: لە بارەگای CIA كارم دەكرد، ئیشی من ئەوە بوو بە ئەفسەرانی سوپا لە  CIAو یەكە تایبەتەكانی سوپا كۆمەك بكەم تا كەسەكان بۆ دەستگیركردن دەستنیشان بكەین‌و بەو شێوەیە دەمانتوانی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری بایەخدار لەوان لێپێچینەوە بكەین. 

ئاشكراشیكردووە، لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی سەدام، زانیاری زۆر گرنگ لە بارەی دەستگیركراوەكانەوە پێشكەش دەكرا، كە پێدەچوو بە سەرو‌وكی عێراق و دەست و پەیوەندی ئەو دەستیان ڕابگات، كارێكی تاقەت پڕوكێن بوو، كە پێویستی بە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ سوپاو ئەفسەرەكانی خۆمان و شوێن پێهەڵگرتن و دەستگیركردنەكان تا ئەو جێگایەی، كە مومكین بوو، دەكرد.

ئەم نووسینە بەشی یەكەمی راپۆرتێكە، كە لەبەشەكانی تر وردەكاری دەستگیركردن‌و لەسێدارەدانی سەدام دەخرێتەڕوو..