زیاتر لە 90 خوولەك راهێنان‌و وەرزشكردن زیانی هەیە

sharpress.net

414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە وەرزشكردنی زیاتر لە 90خوولەك لەڕۆژدا زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

لێكۆڵینەوەكانی رانكۆی ‌یێلو ئۆكسفۆرد ئەوەی دەرخستووە، وەرزشكردنی زیاتر لەڕادە بۆ تەندروستی دەروون شیاو نییە، لەكاتێكدا بەشێوەیەكی گشتی وەرزشكردن كاریگەری پۆزەتیڤی لەسەر تەندروستی زەین و دەروون هەیە.

كەسانێك، كە بەگشتی 45 خوولەك و سێ تا پێنج جار لەهەفتەدا وەرزش دەكەن، دەروونێكی باشییان بەدرێژایی مانگ هەیە، ئەوەش بەو بەراوردانەی بەو كەسانەی وەرشناكەن لەتەندروستی دەروونی باشتر سوودمەنددەبن.

لەگەڵ ئەمەشدا لێكۆڵینەوەكانی كۆتا ئەوەیان دەرخستووە، وەرزشكردنی زیاتر لە 90 خولەك لەڕۆژێكدا كاریكەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دادەنێت، بۆیە توێژینەوەكان كاتی وەرشكردن بەگرنگ دەزانن.

بەڕێوبەری ئەو لێكۆڵینەوە دەڵێت: زیاتر لە 90 خوولەك وەرزشكردن لەڕۆژێكدا هەلومەرجی تەندروستی دەروون خراپتر دەكات، وەرزشكردنی زیاتر لەڕادە دەبێتە هۆی ماندووبوونی دەروون‌و دەتوانێت سترێس زیاد بكات. 

وەرزشە گرووپییەكان، پاسكیلسواری، ئایروبیك و وەرزشی نێو یانە وەرزشییەكان كاریگەری ئەرێنییان بەسەر تەندروستی دەروونەوە هەیە. 

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved