دەرزییەكی كهولی ژیانی ملیونەها پیاو لەنەخۆشییەك ڕزگار دەكات

sharpress.net

2861 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئاشكرایكردووە، كە دەكرێت ملیونەها پیاو بتوانن  ئارامبەخشانە بخەون دوای ئەوەی "دەرزی كهولییان" لێدەدرێت، كە ئەم چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشانەیە بەدەست كەڵەكەبوونی پڕۆستاتەوە دەناڵێنن.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو دەرزییانە لیمفەكان‌ بەئەندازی سێیەك بچوك دەكەنەوە، ئەمەش وا دەكات نەخۆش شەوانە كەمتر پێویستی بەچوونە سەر ئاو هەبێت و ڕێژەی چوونە سەر ئاو تا نیوە كەمدەكاتەوە.

پزیشكەكان بە ئەنجامەكان دڵخۆشن و بە "نایاب" وەسفی دەكەن بۆ ئەو پیاوانەی لەتەمەنێكی مامناوەنددان، دەڵێن ئەنجامەكان باشبوون وەك زۆرێك لەو چارەسەرانەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی دابینیان دەكات.

نیشانەكانی نەخۆشی كەڵەكەبوونی پڕۆستان خێرامیزكردن‌و زووچوونە سەرئاوی چەندەجارەیە لەشەواندا، چونكە ڕاڕەووی لیمفە ئەستوربووەكە‌ ‌فشار دەخاتە سەر مێزڵدان‌و گرفت بۆ ڕاڕەووی میز دروستدەكات.

دەكرێت لە ڕێگەی دەرمانی دیكەشەوە ئێش و ئازاری ئەو نەخۆشییە كەمبكرێتەوە، بەڵام ئەو داودەرمانانە كاریگەری لابەلایان هەیە وەك ئارەزوونەكردنی سێكس.

ساڵانە زۆرێك لە پیاوان پێویستیان بەنەشتەرگەری هەیە بۆ فراوانكردنی ڕاڕەووی پڕۆستات، كە زۆر بەئازارە ، ئەمە جگە لەوەی كاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر " بەپیتی تۆی پیاو"و توانستی سێكسیش لاواز دەكات.

پزیشكەكان پێیان وایە ئەو دەرزییە كار لەسەر كوشتنی شانە بێكەڵكەكانی لەش دەكات، ئەمەش كەڵەكەبوونی پڕۆستاتەكە بەرتەسك دەكاتەوە.

سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە ئەلیساندری ڕافائێل ئسبیونوزا لە نەخۆشخانەی كاراكاس لە فەنزویلا وتی: "كەمبوونەوەی ڕێژەی پڕۆستات بە بەكارهێنانی دەرمانی ئیسانۆل (كهولی پاك) ئەندازەی نەخۆشییەكە زۆر كەمدەكاتەوە".

سبیونوزا وتیشی: "دەكرێت دەرزی ئیسانۆل جێگرەوەیەكی كارای كردەكانی نەشتەرگەری بێت بۆ نەخۆشە تووشبووەكان بە پڕۆستات".

مەترسییەكانی كردەی كەڵەكەبوونی پڕۆستات لەمەترسییەكانی شێرپەنجە زیاتر نین، بەڵام نیشانەكانیان لەیەك دەچن، بۆیە زۆر لە نەخۆشەكانی پڕۆستات لە پیاوان بێ ئەوەی پێویستیشیان پێ بێت، پشكنینی شێرپەنجە ئەنجام دەدەن.





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved