ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌ 2019 هه‌ڵفڕی ‌و له‌ 2018 نیشته‌وه‌

sharpress.net

6749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
ساڵی نوێ له‌گه‌ڵ هاتنیدا هه‌میشه‌ چیرۆك‌و ڕووداوی سه‌رنجڕاكێش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، چیرۆكی دوو فڕۆكه‌ش یه‌كێكن له‌ چیرۆك‌و ڕووداوه‌كان.

پێگه‌ی رادار بۆكس 24 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌چاودێریی جوڵه‌ی فڕۆكه‌كانی جیهان بڵاویكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی چین چووه‌ ساڵی 2019ه‌وه‌ له‌شاری شه‌نگاهای چین له‌ كاتژمێر 00:12ی ساڵی نوێ، فڕۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه‌‌و كاتژمێر 06:20ی ئێواره‌ی 2018/12/31 گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و شاره‌ كه‌ هێشتا ئه‌وان له‌ساڵی 2018دا بوون.

هاوكات یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ڕووداوه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان، فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌یه‌  كه‌ له‌هۆنگ كۆنگه‌وه‌ كاتژمێر 00:18 به‌كاتی ئه‌و شاره‌، به‌ره‌و لۆس ئه‌نجلۆس-ی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه‌، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ له‌دواین ڕۆژی 2018دا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌مریكا.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved