كه‌ڕووی نان یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ باوه‌كانی شێرپه‌نجه‌

sharpress.net

553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
شێرپه‌نجه‌ هۆكاری زۆری هه‌یه‌، ده‌كرێت  ئه‌مانه‌ به‌شێك بن له‌و‌ هۆكاره‌كانه‌: جێنه‌تیكی، خۆراك، وه‌رزشنه‌كردن، نه‌جووڵان، جگه‌ره‌كێشان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین، هۆكارێكی باوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ كه‌ڕووی نان.

كاتێك نان وه‌كوو نانه‌ڕه‌ق یان ورده‌نان كۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ شوێنێكی گه‌رم داده‌نرێت، كه‌ڕوو هه‌ڵدێنێت. دواتر كه‌ڕووه‌كه‌ ژه‌هرێك ده‌رده‌دات كه‌ پێ ده‌ڵێن ئه‌فلاتۆكسین (aflatoxin) ئه‌م مادده‌ ده‌ردراوه‌ میكرۆب و ڤایرۆس نییه‌ به‌ گه‌رمكردن له‌ناو بچێت، به‌ڵكوو ژه‌هره‌.

كاتێك پسپۆڕان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌یانه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ ئاژه‌ڵێكی وه‌كوو (مشك) تووشی شێرپه‌نجه‌‌ بكه‌ن، مادده‌ی ئه‌فلاتۆكسینی لێ ده‌ده‌ن. كه‌ ئیتر تووشبوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ سه‌د له‌ سه‌ده‌. 

به‌زۆری نانه‌ڕه‌قی كه‌ڕوولێدراو ده‌درێته‌ ئه‌و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رانه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ به‌رده‌وامی گۆشته‌كانیان ده‌خۆین، واته‌ ئه‌و گۆشت و شیر و به‌روبوومه‌ ئاژه‌ڵییانه‌ی ئێمه‌ به‌ به‌رده‌وامی ده‌یان خۆین ئه‌فلاتۆكسینیان تێدان. ته‌نانه‌ت ئه‌و كووت و په‌ینانه‌ی ده‌كرێنه‌ بن ڕووه‌كه‌كان زۆرجار ئه‌و مادده‌ ژهه‌راوییه‌یان تێدان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و مادده‌ ژه‌هراوییه‌ له‌ له‌شماندا زۆر ببێت و ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو‌ ڕوو له‌ زیادبوون بكات‌. 

بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌م مه‌ترسییه‌ باشتره‌ ئه‌و خۆراكه‌ی كه‌ كه‌ڕوو لێی داو بخرێته‌ زبڵدانه‌وه‌ و جارێكی تر به‌ هیچ شیوازێك به‌ كار نه‌یه‌ته‌وه‌.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved