بنزیمه‌ داوا له‌ ئیسكۆ ده‌كات بچێته‌ پاریس سانجێرمان

sharpress.net

72 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
كه‌ریم بنزیمه‌ی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، پیشنیازی بۆ ئیسكۆ كردوه‌ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بكات.

میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه‌، بنزیمه‌ به‌ ئیسكۆی وتووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بكات، دڵنیایشیداوه‌ له‌وه‌ی له‌و یانه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

گه‌رچی ئیسكۆ ڕایگه‌یاند نایه‌وێت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جێبهێڵێت، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ نازناوه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵاك ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ده‌ڵێن ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ڕیاڵ مه‌درید مسۆگه‌ره‌.

بنزیمه‌ به‌ ئیسكۆی وتووه‌، یانه‌ پاریسیه‌كه‌ به‌ تواناكانی ئه‌و سه‌رسامن، بۆیه‌ ده‌توانێت له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاریبكات.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved