گەمارۆکانی سەر قەتەر له‌لایه‌ن وڵاتانیی عەرەبییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

جیهان

01/01/2019‌ 597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات رایگه‌یاند،‌ گەمارۆ و سزاکانی سەر وڵاتی قەتەر بەردەوامی دەبێت.

ئەنوەر قەرقاش، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی ئیمارات لە یەکەمین ڕۆژی ساڵی 2019دا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویه‌تی، گەمارۆکانی سەر قەتەر بەردەوامی دەبێت و دەوحە لە لادانی ئەم هەنگاوانەی دژی گیراونەتەبەر شکست دەخوات.

قەرقاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گەمارۆ و سزاکانی سەر ئەم وڵاتە بەردەوامی دەبێت، چونکە کۆتایی سزاکان بۆ گۆڕانگاری کردن لە ڕوانگەوی دەوحەدا دەگەڕێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات راشیگه‌یاند، وڵاتی قەتەر لەگەڵ خەرجکردنی پارەی فراوان بۆ لابردنی ئەم گەمارۆیانە لە دژی، بەڵام هەر شکست لەم هەنگاوانەی دەخوات.

ئەنوەر قەرقاش، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی ئیمارات

 لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا وڵاتی ئیمارات و سێ وڵاتی عەربی میسر و سعودیاو بەحرەین، پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی خۆیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر بە بیانووی پشتیوانیکردنی ئەم وڵاتە لە تیرۆر پچڕاند. کە داواکاری ئەم وڵاتانە لە قەتەر، کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و وەستاندنی پشتیوانییەکانی بۆ ئیخوان موسلمین و حەماس لە فەلەستین و داخستنی کەناڵی هەواڵی جەزیرە بوو.

قەرقاش لە بەردەوامی توویتەکەیدا دۆخی هاوپەیمانی عەرەبی دژی یەمەنی ئاماژە پێکردووەو دەڵێت، دۆخی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن لە دۆخێکی باشتردایەو ساڵی 2019 بینەری ڕێگاچارەی باشتری قەیرانەکان و دۆخی سیاسی حووسییەکان لە یەمەندا دەبین.
ه.م