راهێنه‌ری یۆڤانتۆس له‌باره‌ی ئاستی رۆناڵدۆوه‌ ده‌دوێت

sharpress.net

258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌باره‌ی ئاستی كریستیانۆ رۆژناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌دوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستی رۆناڵدۆ تووشی سه‌رسوڕمانی نه‌كردووه‌ به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاسته‌ی لێكردووه‌.

ماسیملیانۆ ئالێگری، راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگال رایگه‌یاندووه‌، كاتێك یاریزانێكی وه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ تیپه‌كه‌تدا بوونی هه‌بێت به‌رپرسیاریه‌تیت كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌ركت ئاسانتر ده‌بێت، چونكه‌ كریستیانۆ  باشترین رۆڵت بۆ ده‌گێرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و سه‌رسامنه‌بووه‌ به‌ ئاستی رۆناڵدۆ به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی لێكردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ روویكردووه‌ته‌ یۆڤانتۆس.

ئالێگری راشیگه‌یاندووه‌، رۆناڵدۆ هه‌رگیز خۆویست نییه‌ و خۆی به‌ گه‌وره‌ نازانێت و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ببێته‌ نموونه‌یه‌كی باش بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان.

ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved