دیارترین ڕووداوه‌ زانستییه‌كانی ساڵی 2018

sharpress.net

363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
ساڵی 2018  چه‌ند ڕوداوێكی گرنگی به‌دوای خۆیدا هێناون كه‌ جیهانیان سه‌رسام كردووه‌ له‌ ده‌ستكه‌وت و داهێنانی پزیشكی كه‌ جێگه‌ی مشتومڕن هه‌روه‌ها داهێنانی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ شۆڕشێك له‌ سه‌رجه‌م بواره‌‌كانی زانستی بێنێته‌ كایه‌وه‌.


ئه‌مانه‌ی خواره‌وەش به‌‌ گرنگترین ڕوداوه‌ زانستییه‌كانی ساڵی 2018 هه‌ژمار ده‌كرێن:

1- مسباری "باركه‌ر سولار بروب" كه‌ یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانی ڕۆبۆتی دروستكراوی مرۆڤه‌ ده‌چێته ‌ناو به‌رگه‌هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی خۆر .
2- ئه‌بوزه‌بی یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی دروستكراوی ئیماڕات هه‌ڵده‌دات.
3- دۆزینه‌وه‌ی كونێك له‌ كه‌شتی ئاسمانی "سویز- ئێم ئێس-09" ی ڕوسی كه‌ له‌ ‌ وێستگه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌نگه‌ری گرتووه‌ و پێیه‌وه‌نوساوه‌.
4- هه‌ڵدانی ئۆتۆمبێلی تسیلای جۆری Roadster بۆ بۆشایی ئاسمان له‌ ڕێگه‌ی ڕۆكێتی "فالكۆنی زه‌به‌لاحه‌وه‌".
5- سوتانی وێستگه‌ی ئاسمانی چینی و كه‌وتنه‌ ناو زه‌ریای هێمنه‌وه‌.
6- ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 27 یۆلیۆ ، دوور و درێژتین ماوه‌ی مانگیرانی به‌خۆوه‌بینی له‌ سه‌ده‌ی 21 دا.
7- ئاشكرابونی نهێنی ونبوونی كه‌شتییه‌كان له‌"سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا".
8- ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان "مێشك" یان سڕده‌كه‌ن به‌و هیوای له‌ ئاینده‌ دووباره‌‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ژیان.
9- دۆزینه‌وه‌ی به‌به‌ردبووه‌كانی ڕوسیا له‌ لایه‌ن زانا ڕووسه‌كانه‌وه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین 10 دۆزینه‌وه‌ی زانستی ساڵی 2018  هه‌ژماركرا.
10- یه‌كه‌م له‌دایكبوون له‌ منداڵادانێكی به‌خشراوی كه‌سێكی مردووه‌وه‌.
11- یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "هیلام" ی قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵبوون بۆ پیاوان ئه‌نجامدرا ،" هیلام مادده‌یه‌كی جڵی لینجه‌ كه‌ تێكه‌ڵه‌ی هه‌ردوو مادده‌ی تیستیستڕۆن و نیۆستۆڕۆنه‌ و ‌ له‌سه‌ر شانی پیاوه‌كه‌ جێگیر ده‌كرێت و تێی هه‌ڵده‌سوون ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ر‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ پیتی تۆوی پیاوه‌كه‌ و لێی كه‌مده‌كاته‌وه"‌.
12- هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی"محه‌مه‌دی شه‌شه‌م-B" بۆ بۆشایی ئاسمان له‌ ووڵاتی فه‌ڕه‌نساوه‌.
13- مسباری ئینسایت (كه‌شتییه‌كی ڕۆبۆتی ئاسمانییه‌) به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ نیشته‌وه‌.
14- مسباری فۆیجه‌ر 2 سنوری سیسته‌می كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش دووه‌م ته‌نی ده‌ستكردی مرۆڤه‌ له‌ مێژوودا كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجام ده‌دات.
15- پاراستنی مێشكی به‌رازه‌ زیندووه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا.
16- ئه‌بوزه‌‌بی یه‌كه‌م هایبرلۆب (سیسته‌مێكی گواستنه‌وه‌ی خێراتر له‌ ده‌نگه‌ به‌ تیژڕه‌ووی 1200 كم له‌ كاژێرێكدا)  بازرگانی له‌ جیهاندا هه‌ڵده‌دات.
17- پێدانی یه‌كه‌م فیزا به‌ ڕۆبۆتێك له‌ جیهاندا به‌ ناوی "سوفیا" كه‌ ڕۆبۆتێكی ئه‌له‌كترونییه‌ و دوو ساڵ پێش ئێستا سه‌ردانی ئازه‌ربایجانی كردوو سه‌ركی ئه‌و ووڵاته‌ش پێشوازی لێكرد.
18- فیزیاناسه‌كان واده‌ی ڕۆژی په‌سڵان (ڕۆژی دوایی) دیاریده‌كه‌ن.
19- بره‌ودان به‌ مێشكی مرۆیی بچوككراوه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا و ئه‌مه‌ش داهێنانێكی زانستی واقڕمێنه‌ره‌.
20- داهێنانی یه‌كه‌م مادده‌ی نه‌بینرا له‌ لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه‌.
21- پۆتین سیسته‌مێكی لیزه‌ری شه‌ڕكه‌ری ڕاگه‌یاند كه‌ وێنه‌ی نییه‌ له‌ جیهاندا.
22- داهێنانی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌ ووزه‌ی ئه‌تۆمی كار ده‌كات.
23-  گه‌شه‌پێدانی هێلكۆكه‌كانی مرۆیی له‌ تاقیگه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا.
24- جاڕدانی یه‌كه‌م "كاژێری ڕۆژی په‌سڵان ڕۆژی دوایی" له‌ ساڵی 2018 "كاژێره‌كه‌ ئامرازێكه‌ بۆ ڕاده‌ی دووری و نزیكیمان له‌ كۆتایهاتنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی كاره‌ساته‌ مرۆیی و سرووشتییه‌كانه‌وه‌".
25-  سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری كۆپیكردنی دوو مه‌یمون له‌ جیهاندا.
26- گه‌شه‌پێدانی كۆرپه‌له‌یه‌ك بێ هێلكۆكه‌ و تۆوی پیاو.
27- زانایه‌كی چینی جاڕی یه‌كه‌م كرده‌ی گۆڕینی ترشی مرۆیی ئه‌تۆمی ده‌دات.

پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی :  RT
وه‌رگێرانی : لوقمان حاجی قادر

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved