ناپۆلی نرخی زۆر گەورەی بۆ دەستبەرداربونی کۆلیبای دیاریکرد

sharpress.net

158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
یانەى ناپۆلى تەنیا بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى کۆلیباى دەبێت بۆ هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات.


رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "ئۆریلیۆ دى لۆرێنتسى سەرۆکى ناپۆلى ئیتاڵى نرخى کالیدۆ کۆلیبالى سەنیگالى بەرگریکارى یانەکەى دیاریکردووە و بە کەمتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى نابێت لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا".


ئەمە لە کاتێکدایە چەندین یانەى گەورەى ئەوروپا هەوڵى گواستنەوەى کۆلیبالى دەدەن، کە دیارترینیان بەرشەلۆنە و چێڵسى و مانچستەر یونایتدن.


کۆلیبالى ٢٧ ساڵ، بە باشترین یاریزانى ٢٠١٨ى سەنیگال هەڵبژێردرا و کێبڕکێکەى لە سادیۆ مانى هێرشبەرى یانەى لیڤەرپوڵ بردەوە، دواى ئەوەى توانى لە سەدا ٤١ى دەنگەکان بەدەستبهێنێت.



هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved