یانەی تۆتنهام خۆی گەیاندەوە پلەی دووەمی خولی ئینگلیزی

sharpress.net

134 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
یانەی تۆتێنهام بردنەوەیەکی ئاسانی بەسەر یانەی کاردیف سیتی بەدەستهێنا.


شەوی سێ‌شەممە لەبەردەوامی یارییەکانی خولی ئینگلیزیدا یانەی تۆتێنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یارییەکەی ئەنجامدا و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ و سێ خاڵ لە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییپێهێنا.

لە گێمی یەکەمدا و دوای تێپەڕینی تەنیا سێ خولەک بەسەر یارییەکەدا، هاری کەین گۆڵی یەکەمی تۆتێنهامی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 12دا کریستیان ئێریکسن گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، بە دوای ئەودا و لە خولەکی 26 هیونگ مین سون سپێرزی کردە خاوەن گۆڵی سێیەم و لە گێمی دووەمیشدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکراو و تۆتێنهام یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

ئەم بردنەوەیە تۆتێنهامی بە شێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ هێنایە پلەی دووەم و کاردیف سیتیش 18 خاڵی هەیە و لە پلەی 16یە.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved