لەساڵی 2018دا ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردێکی لەخولی ئیتاڵی تۆمارکردوە

sharpress.net

107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/01/2019‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالیی یانه‌ی یوڤێنتوس، قۆناخی یه‌كه‌می خولی ئیتالیای به‌ گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكاران ته‌واوكرد، دوای ئه‌وه‌ی 14 گۆڵی تۆماركرد، بەڵام تۆمارێکی سەیریشی هەیە.


تۆڕی ئۆبتا بۆ ئاماره‌كان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رۆناڵدۆ زۆرترین لێدانی تۆپی هه‌بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی ئیتالیا ته‌نیا له‌ ساڵی 2018دا.


تۆڕی ئۆبتا ئاماری ئه‌و یاریزانانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زۆرترین لێدانیان هه‌بووه‌، كه‌ لۆرێنزۆ ئینسینی، هێرشبه‌ری ناپۆلی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ 176 لێدان له‌ 36 یاریدا، هه‌روه‌ها ئیدین دزیكۆی هێرشبه‌ری رۆما له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ به‌ 133 لێدان له‌ 33 یاریدا، له‌ پله‌ی سێیه‌میش كیێزای یاریزانی فیۆرێنتینا دێت به‌ 129 لێدان له‌ 37 یاریدا.


له‌و ئاماره‌دا رۆناڵدۆ له‌ پله‌ی چواره‌م دێت به‌ 125 لێدان، به‌ڵام ته‌نیا له‌ 19 یاریدا، كه‌ له‌ 2018 له‌گه‌ڵ یوڤیدا ئه‌نجامیداوه‌.


هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved