لازیۆ زاباكۆستای ده‌وێت

sharpress.net

103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت زاباكۆستای یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، یانه‌ی لازیۆ ده‌یه‌وێت زاباكۆستای یاریزانی چێڵسی بباته‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی بلوزدا پشتی پێنابه‌سترێت.

یانه‌ی لازیۆ ده‌یه‌وێت بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك بێت له‌و چوار یانه‌یه‌ی ئیتاڵیا كه‌ به‌شداریی له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت زاباكۆستا بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

تا ئێستا دیار نیه‌ ئاخۆ یانه‌ی چێڵسی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ی ده‌بێت بۆ یانه‌ی لازیۆ یاخود ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه‌ له‌یانه‌ی بلوز بمێنێته‌وه‌.

ر . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved