ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئایفۆنه‌كه‌ت بۆ ئامێرێكی بێكه‌ڵك ده‌گۆڕێت

sharpress.net

1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا هۆشداریده‌ده‌ن له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك به‌ مۆبایلی ئایفۆن، كه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و مۆبایله‌ بێكه‌ڵك ببێت.

زۆركات له‌كاتی به‌كارهێنانی ئایفۆندا، ئه‌و مۆبایله‌ له‌كارده‌كه‌وێت یاخود ئه‌وه‌ی له‌نێو به‌كارهێنه‌راندا وا باوه‌ ده‌ڵێن "جام" ده‌بێت، كه‌ سه‌ره‌نجام به‌ كوژاندنه‌وه‌‌و دووباره‌ داگیرسانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ دوایدێت، شاره‌زایان ئه‌وه‌ به‌مه‌ترسیی نازانن بۆ مۆبایله‌ ئایفۆنه‌كان، به‌ڵكو هۆشداریی له‌هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانێكی دیكه‌ ده‌ده‌ن.

بریتۆن كلیسۆن كه‌ شاره‌زایه‌كی مۆبایلی ئایفۆنه‌ ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی زیان به‌ ئایفۆن ده‌گه‌یه‌نێت كوژاندنه‌وه‌یه‌تی له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی سۆفتوێره‌كه‌ی یاخود له‌كاتی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئایفۆنه‌.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئایفۆن هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن تا دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ی كاتی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌‌و سۆفتوێری نوێ گونجاوه‌، هه‌رگیز ئه‌و هه‌نگاوه‌ نه‌نێن، ئه‌ویش له‌ڕووی ئه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ شه‌حنی پێویستی تیادا بێت یاخود هێڵی ئینته‌رنێت باشبێت، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، هه‌مووان چاو له‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌پۆشن‌و واده‌زانن ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ واده‌كات ئایفۆن ببێته‌ مۆبایلێكی بێكه‌ڵك.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved