یەكێك لەدامەزرێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێت كۆچی دوایی كرد

sharpress.net

329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
لۆری ڕۆبێرتس یەكێك لە دامەزرێنەرانی تۆڕی ئینتەرنێت لەتەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

ئەو دامەزرێنەری تۆڕی ئینتەرنێت بەهۆی رۆڵی لەدیزاینكردنی تۆڕی ئارپانت، بە باپیرەی ئینتەرنێت ناوبانگی دەركردووە.

لۆری ڕۆبێرتس ئەگەرچی ئەوەندەی كەسانێكی وەكو، "تیم برنزلی و ڤینت سێرف" ناوبانگی نەبوو، بەڵام بڕیارە كلیلییەكانی لەشێوازی كاركردنی لەو تۆڕە لەساڵانی دواتردا  دەوری باشی ئەوی زیاتر دەرخست.

ئەو لە دەیەكانی 1960ی زاینیدا چەمكی تۆڕەكانی كۆمپیۆتەری خستەڕوو و لەوكاتانەشدا "ڕۆبێری تیلۆ"ی سەرۆكی ئیدارەی تەكنۆلۆجیای زانیاری ئارپا پەیوەست بە سوپای ئەمریكا‌ بەدوای كەسێكی هاوشێوەی ئەو لە بواری پێكەوەبەستنی كۆمپیوتەرە زانیارییەكانی ئارپا بەیەكترەوە بوو، كەدواجار ئەوی وەكوو ئەندازیار و دیزاینەری ئەم تۆڕە هەڵبژارد.

ئەو هەرچەندە لەسەرەتادا لەمكارەیدا سەركەوتوو نەبوو، بەڵام لەئەنجامدا پاش هەوڵی زۆر تۆڕی ئارپانتی دامەزراند و توانیی زانیارییەكان لە تۆڕەكانی كۆمپیوتەردا جێگۆڕكی پێبكات.
ئەو لە ساڵی 1973 ئارپای جێهێشت و "ڤینت سێرف و بۆب كان " هەوڵەكانی ئەویان لە ئارپا بەردەوامیی پێدا.

لۆری ڕۆبێرتس پاش هەمو ئەمانە گەشەی بە بواری پڕۆسەی زانیاریدان لە ڕێگەی كۆمپیوتەرەوە دا، بۆ ئەم مەبەستەش كۆمپانیاكەی خۆی بەناوی تلەنێتی دامەزراند و توانیی بەهەوڵدانێكی زۆر تۆڕەكانی كۆمپیوتەر گەشە پێبدات.

كۆمپانیا دامەزرێنەرەكانی تری ئەو  كە ناویانCaspian Networks و Anagranە، توانیویانە تەكنۆلۆجیای لێدانی ڤیدیۆ لەڕێگەی تۆڕی كۆمپیوتەردا دابهێنن.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved