كیم كاردیشیان دەیەوێت بەدیارییەك هاوڕێیەتی لەگەڵ میگان ماركڵ دروست بكات

sharpress.net

129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
راپۆرتە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی دەیەوێت خۆی لە میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری نزیك بكاتەوە.

راپۆرتە هەواڵییەكان باس لەوەش دەكەن، كە كیم بەناردنی دارییەك بۆ منداڵە لەدایكنەبووەكەی ماركڵ دەیەوێت هاوڕێیەتی لەگەڵ دروست بكات.

سەرچاوەكان ئەوەشیان باس كردووە، كە دیارییەكەی كیم بۆ ماركڵ دیارییەكی ئاسایی نابێت، بەبێ‌ ئەوەی تائێستا بزانرێت دیارییەكە چی دەبێت.

ماوەی رابردوو راگەیەنرا، كە میگان ماركڵ دوو گیانەو بڕیارە لەمانگی چواری ئەمساڵ منداڵەكەی لەدایك بێت، كە تائێستا رەگەزەكەی ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved