دیمەنێكی سێكسی فیلمێكی جاكی شان بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنێكی ئێران بەدەركردن دەدات

sharpress.net

5386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران (IRIB) بەرێوەبەری كەناڵەكەی دوورخستنەوە، ئەوەش بەهۆی دەركەوتنی دیمەنێكی سێكسی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكە.

دیمەنەكە لەناو فیلمێكی جاكی شانی هونەرمەندی ناودار بووە، كە لەكاتی پەخشكردن لەو كەناڵە ئێرانییە نەبڕاوە، بۆیە بەرێوەبەرەكە بەدەركردن سزادراوە.

لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەو دیمەنە، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر بڵاوبووەتەوەو بەو هۆیەشەوە كاردانەوەی زۆر دروست بووە، كە هەر ئەو كاردانەوانەش بووەتە هۆی دوورخستنەوەی بەرێوەبەرەكە.

بەرێوەبەرەكە ناوی عەلی عەسكەری بووە باس لەوەش كراوە، ئەو جۆرە دیمەنانە، كۆمەڵگەی ئێرانی بەرەو خراپی دەبات، بۆیە سزای توندی بكرێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved