شیرین عەبدولوەهاب گاڵتە بە عەزییەكەی رانیا یوسف دەكات

sharpress.net

541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
شیرین عەبدولوەهاب هونەرمەندی میسری گاڵتەی بەو عەزییە كرد، كە رانیا یوسفی هونەرمەندی وڵاتەكەی بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لەبەریكردبوو.

شیرین لەمیانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ قسەی كردووەو وتی: من پێتان بڵێم: سێ‌ چیكەت بەسە بۆ ئەوەی ئەو بەتانییە لەبەر بكەیت، كە مەبەست لەعەزییەكەی رانیا یوسف بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە رانیا یوسف ساڵی رابردوو چەند جارێك لەبۆنەو ئاهەنگەكان دەركەوت‌و بەهۆی جلوبەرگەكانی مشتومڕی زۆری دروستكرد، بەتایبەتی ئەو عەزییەی لەڤیستڤاڵی سینەمایی قاهیرە لەبەریكرد.

عەزییەكەی رانیا زۆر رووت بوو، بۆیە مشتومڕی دروست كردو بەو هۆیەشەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراو بەو هۆیەشەوە سزا درا.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved