ئەو دیاردە گەردوونی-یانەی چاوەڕوان دەكرێت لەساڵی 2019 ڕووبدەن

sharpress.net

561 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
بە پێی داتا و ئەژمارە وردە زانستییەكانی بواری گەردوونی وا چاوەڕوان دەكرێت لەساڵی 2019 دا 5 دیاردەی گەردوونی ڕووبدات لەسەرتاسەری جیهاندا ئەوانیش (2 دیاردەی مانگ گیران‌و 3 دیاردەی خۆرگیران) دەبێت.

6-1-2019  خۆرگیرانی نیمچەیی
ئەم خۆرگیرانە لەرۆژهەڵاتی ئاسیا و باكووری زەریای هێمن و باكووری رۆژهەڵاتی روسیا روودەدات لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەدی ناكرێت.

21-1-2019  مانگ گیرانی تەواو
ئەم مانگگیرانە لەئەمریكای باكوورو باشوورو رۆژهەڵاتی زەریای هێمن‌و رۆژئاوای ئەوروپا و رۆژئاوای ئەفریقا بەدی دەكرێت، كە (لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش بەدی دەكرێت بەشێوەیەكی ناتەواو، كاتژمێر 5.36 بەیانی دەست پێدەكات و پاشان خۆرهەڵدێت).

2-7-2019  خۆرگیرانی تەواو
ئەم خۆرگیرانە لەهەریەكە لەزەریای هێمن و باكوور و ناوەراستی چیللی و ئەرجەنتین روودەدات ، هەروەها بەشێوەی نیمچە خۆرگیران لەهەریەكە لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەمریكای باشوورو ناوچەی باشووری زەریای هێمن بەدی دەكرێت، لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەدی ناكرێت .

16-7-2019  مانگ گیرانی نیمچەیی 
ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقا و ئاسیای ناوەراست و زەریای هیندی روودات و ( لەهەرێمی كوردستان و عێراقیش دەتوانرێت بەدی بكرێت ، لە  كاتژمێر 9.47 سەرەتای مانگ گیرانه كه دەست پێدەكات و پاشان كاتژمێر 11.13 شەو بەچاوی ئاسایی بەدی دەكرێت ، كاتژمێر 1.30 بەیانی دەگاتە بەرزترین ئاست كە %75 دەبێت ، كاتژمێر 2.30 كۆتایی).

11-11-2019  ت ێپەربوونی هەسارە عەتارد لەبەردەم خۆر
ئەم دیاردە ناوازەیە لە هەر سەدەیەك 13 جار دووبارە دەبێتەوە  لە 2006 روویدا و لە 9/5/2016 روویدا و لەكوردستانیش بەدی كراوە و وا چاوەروان دەكرێت تا 13/11/2032 دووبارە نەبێتەوە . 

لە هەریەكە لە وولاتانی ئەمریكای باكور و مەكسیك و ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا  دەكرێتەوە ، باشترین شوێنگەی تێپەربوونیش ناوەراست و رۆژهەڵاتی ئەمریكا و ولایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكایە ( لە عێراق و هەرێمی كوردستان كاتژمێر 3.35 دوای نیوەرۆ هەسارەی عەتارد دەچێتە بەردەم خۆر لە باكووری خۆر تا خۆرئاوابوون بەدی دەكرێت وەك خالێكی بچوك دەتوانرێت بە تەلیسكۆب بەدی بكرێت بە بەكارهێنانی فلتەری تایبەتی خۆر).

26-12-2019  خۆرگیرانی ئەلقەیی 
ئەم خۆرگیرانە لەهەریەكە لە وڵاتانە سعودیە دەست پێدەكات و بەرەو باشووری هیند و باكووری سریلانكا و زەریای هیند و ئەندەنوسیا و زەریای هێمن كۆتایی دێت ، لە هەریەكە لە وڵاتانی ئاسیا و باكووری ئوسترالیا بەشێوەی نیمچەیی بەدی دەكرێت ، (لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەتوانرێت بەدی بكرێت لە كاتژمێر 7.17 بەیانی ئەو كاتەی خۆرهەڵدێت خۆرگیران روویداوە بە رێژەی نزیكەی %29.2 ، كاتژمێر 7.50 كۆتایی خۆرگیرانەكە).

وا چاورەوان دەكرێت لەساڵی 2020 شەش دیاردەی فەلەكی لەجیهاندا رووبدات، كە 4 مانگ گیران و 2 خۆرگیران ، لەهەرێمی كوردستان 1 مانگ گیران و 1 خۆرگیران بەدی دەكرێت .

راپۆرتی: رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved