ڕیاڵ مەدرید خۆی دەوێت ئیکاردی بگوازێتەوە ڕیزەکانی

sharpress.net

122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
تا ئێستا ئیکاردی گرێبەستەکەى لەگەڵ ئینتەرمیلان نوێ نەکردۆتەوەو ریاڵ مەدریدیش لەسەر هێڵە بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە.


ڕۆژی چوارشەممە رۆژنامەکانی ئیتالیا بڵاویانکردەوە "ماورۆ ئیکاردی و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە ، گرێبەستەکەى ئینتەرمیلانیان بەدڵ نەبوە بۆ بەردەوام بون لە یانەکەدا".


پێگەى توتۆ میرکاتۆ ئاماژەی بەوەداوە "ئیکاردی داواى 7 ملیۆن یۆرۆ دەکات وەک موچەى ساڵانە بەڵام ئیدارەى ئینتەرمیلان گرێبەستێکی 6 ملیۆن یۆرۆییان خستۆتە بەردەمی".


پێگەى توتۆ میرکاتۆ ئاماژەی بەوەداوە "یانەى ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و دابینکردنی موچەیەکی ساڵانەى 7 ملیۆن یۆرۆیی بۆی. ئیکاردی لە ئێستادا لە ئەرجەنتین کاتە پشوەکانی بەسەر دەبات و چاوەرێی گرێبەستی داهاتوی ئینتەرمیلان دەکات پێی بگات".

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved