ءشارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
جه‌نگى سیخورى سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه له نێوان دوو ركابه‌رى مه‌زن له‌سه‌ر گۆره‌پانى جیهان، ئه‌وانیش ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو روسیایه، ئه‌وه‌ش له میانى ده‌ستگیركردنى كه‌سێكى ئه‌مه‌ریكى به‌ناوى بول ویلان- له‌لایه‌ن روسیاوه به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى كردن، ئه‌وه‌ش كاردنه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر دادگایى كردنى –ماریا بۆتینا-ى روسى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
پێشتر ده‌زگاى ئاسایشى فیدراڵى روسى رایگه‌یاندبوو، رۆژى هه‌ینى كه‌سێكى ئه‌مه‌ریكى ده‌ستگیركردووه له كاتى كارى سیخوڕیكردندا.
ماڵپه‌رى " دایلى بیست" رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییه‌ى له‌لایه‌ن روسیاوه به تۆمه‌تى سیخوڕىكردن ده‌ستگیركراوه سه‌ربازى پێشووى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكایه و له پێشوودا وا ناسراو بووه په‌یوه‌ندی هه‌بوه به ئاژانسه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاسا له جیهاندا له میانى كاركردنیدا وه‌ك سه‌رۆكى ئاسایشى جیهانى لاى كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان.
بول ویلان-ى ته‌مه‌ن 48 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانى مۆسكۆى كردووه له ماوه‌ى ده‌یه‌یه‌كدا، و په‌یوه‌ندى هاوڕێتى له‌گه‌ڵ سه‌ربازه روسه‌كاندا هه‌بووه و ده‌رباره‌ى هاوڕێكانى ده‌ڵێت، " ئه‌و روسیانه‌ى ماوه‌یه‌كى دورو درێژه له جیهانى رۆژئاوا دوورن".
ماڵپه‌رى دایلى بیست له زارى براى ویلانه‌وه گواستویه‌تییه‌وه كه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، براكه‌ى له‌لایه‌ن روسیاوه به تۆمه‌تى سیخوڕىكردن ده‌ستگیركراوه و خێزانه‌كه‌ى له 28ى دیسه‌مبه‌ره‌وه به‌ته‌واوه‌تى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل نه‌ماوه، لاى خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هیچ تێچاندێكى له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه ته‌نها ئه‌و نه‌بێت كه زانیاری‌یان هه‌یه ده‌رباره‌ى ده‌ستگیركردنى بول.
به گوێره‌ى ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه،كه حكومه‌تى روسیا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌ش نه‌كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ویلان سیخوڕ‌ى كردووه، هه‌مان ماڵپه‌ر قسه‌ى ئه‌فسه‌ره‌كانى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكاى گواستووه‌ته‌وه كه پێیان وایه ده‌ستگیركردنى ناوبراو كاردانه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر دادگاى كردنى –ماریا بۆتینا-ى روسى.
بۆتیانا تۆمه‌تى پلانگێڕى و كاركردن وه‌ك سیخوڕێكى بێگانه‌ى دراوته پاڵ كه له به‌رژه‌وه‌ندى روسیا كارى كردووه، ده‌سه‌ڵاته‌كانى سكاڵاى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێت، زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه و بۆیان روننبووه‌ته‌وه ناوبراو په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوه له رێگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى بۆ تفه‌نگ.
ویلان له ئێستادا به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى جیهانى و لێكۆلینه‌وه‌یه له كۆمپانیاى –بورج وارنر- بۆ دروستكردنى پارچه‌كانى ئۆتومبیل له مێشیگان، و به گوێره‌ى تۆماره گشتیه‌كان كۆمپانیه‌كه 29 هه‌زار فه‌رمانبه‌رو زیاتر له 60 نوسینگه‌و شوێنى دروست كردنى هه‌یه له 18 وڵات‌دا.
ویلان پێش ئه‌وه‌ى بچێته ئه‌و كۆمپانیایه، له پرۆسه‌كانى ئاسایشى جیهانى كۆمپانیاى –كیلى سیرفس- بۆ دامه‌زراندن كارى ده‌كرد، له نێوان ساڵانى 1988 و 2000 ئه‌فسه‌رى پۆلیس بوه له میشیگان، خزمه‌تى سه‌ربازى له ساڵى 1990 ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له هێزه‌كانى مارێنزدا له نێوان سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كاندا تاكو ساڵى 2001 ئه‌و كاته‌ى په‌یوه‌ندى كردووه به كۆمپانیاى –كیلى سیرفس- وه‌ك به‌رپرسی ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى.
دوای دوو سال، مۆڵه‌تى سه‌ربازى پێدراوه به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن له عیراق، و تاكو ساڵى 2008 نه‌گه‌ڕایه‌وه كۆمپانیاى –كیلى سیرفس- كه رێگه‌ى پێدابوو كارى تێدا بكات به په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام به ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه فیدرالیه‌كانه‌وه.
لاىخۆیه‌وه رۆژنامه‌ى " واشنتۆن پۆست" نوسیویه‌تى ویلان سه‌رباز بووه له سوپاى ئه‌مه‌ریكى و به‌هۆى دزیه‌وه له خزمه‌تكردن ده‌ركراوه و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، ویلان له ساڵى 2007 ه‌وه به شێوه‌یه‌كى ریكخراو سه‌ردانى روسیا ده‌كات و زانیاریه‌كى ته‌واوى ده‌رباره‌ى روسیا هه‌یه‌و به‌بێ كێشه ده‌توانێت به زمانى روسى قسه بكات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى رونیكردووه‌ته‌وه، ویلان ساڵى 1994 په‌یوه‌ندى به سوپاوه كردووه و له چه‌ندین شه‌ڕدا به‌شدارى كردووه له دیارترینیان شه‌ڕه‌كانى عێراق له نێوان ساڵانى 2004 و 2006، پاشان له ساڵى 2008 له سوپا ده‌ركراوه به تۆمه‌تى دزیكردن.
ویلان ده‌رباره‌ى یه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ روسیا له پێگه ئه‌لیكترونیه‌كه‌ى ده‌ڵێت، له كاتى جه‌نگى سارددا گه‌وره بووه و خه‌ونى ئه‌وه بوه سه‌ردانى روسیا بكات و چاوى به‌هه‌ندێك خه‌ڵك بكه‌وێت، ئه‌وانه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره له جیهانى رۆژئاوا دوورن، جاریكى دیكه ده‌نوسێت كه به‌ختێكى زۆر باشى هه‌یه له چاوپێكه‌وتنى كه‌سانى باش و روخۆشدا و هه‌ستاوه به گه‌شتكردنى زۆر خۆش له وڵات‌دا..
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، فێربوونى زمانى روسى زۆر قورسه، به‌لام به شێنه‌یى خوێندویه‌تى و له هاورێكانیه‌وه فێر بووه، له‌و هاوڕێیانه‌ى كه له سوپاى روسیادا خزمه‌تیان كردوه ویلان له ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆیه‌وه چه‌ند په‌یجێكى بۆ كردونه‌ته‌وه.
براى ویلا ده‌ڵێت، براكه‌ى به مه‌به‌ستى ئاماده‌بون له ئاهه‌نگى هاورێیه‌كى كۆنى رۆیشتووه بۆ مۆسكۆ، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تى سیخورىكردنى له‌سه‌ر یه‌كلایی بكرێته‌وه، پێده‌چێت بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ زیندانى بكرێت.