بالۆتێلی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خولی ئیتاڵی

sharpress.net

179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/01/2019‌

شارپرێس:
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبه‌ری یانه‌ی نیسی فره‌نسی له‌ رێگه‌ی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خولی ئیتاڵیا.

به‌پێی میدیاكانی ئیتاڵیا، ماریۆ بالۆتێلی، كه‌ ئێستا هێرشبه‌ری یانه‌ی نیسی فره‌نسییه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی ده‌ستی له‌ گفتوگۆكردن كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئیتاڵیدا یاری بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ سیریائه‌ی.

مه‌رجی یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ بۆ واژۆكردنی بالۆتێلی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت كێشه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كان و هانده‌ران یاخود له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستبكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه‌دا ئه‌نجامی داوه‌.

بالۆتێلی پێشتر یاری بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان و لیڤه‌رپوڵ و مانچێسته‌ر سیتی كردووه‌.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved