پەتاتە چەندین سوودی هەیەو رێگریش لەتووشبوون بەشێرپەنجە دەكات

sharpress.net

585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
پەتاتە خۆراكێكی خۆشەویستە لای زۆرێك لەخەڵكی جیهانە، كە دەتوانێت لە باشتركردنی تەندروستیدا ڕۆڵی باشتر بگێڕێت. 

پەتاتە، پڕە لە لە فیبر و پوتاسیۆمە و دەتوانێت ببێتە هۆی باشتركردنی ڕەوتی هەرسكردن‌و ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ و كونتڕۆڵكردنی شەكری خوێنیش، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانێت لەگەڵ كەمخەویدا بجەنگێت.
سوودەكانی پەتاتە

پارێزگاریكردن لە تەندروستی دڵ و دەمار
پەتاتە پڕ لە فیبر، پۆتاسیۆم و ڤیتامینەكانی Cو B6ە، كە دەتوانێت بۆ دڵ سودبەخش بێت، ڕێژەی فیبری نێو ئەو دەتوانێت كونتڕۆڵی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ و پارێزگاری كردن لە دڵیشدا هاوكار بێت.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئەوەی دەرخستووە، خواردنی پەتاتە لەنەخۆشییەكانی ئیسكیمیكدا (Ischemia) یارمەتیدەر دەبێت، ئەوەش بە بەكارهێنانی ئاستی پێویستی پەتاتە دەتوانرێت مەترسی نەخۆشیێەكانی دڵ كەم بكرێتەوە.

ڕێگریكردن لە شێرپەنجە
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك، بەكارهێنانی پەتاتە دەتوانێت بۆ دوورخستنەوە لە شێرپەنجە هاوكار بێت. 

هەر بەپێی توێژینەوەكە، پەتاتە پڕ لە ڤیتامینی Cیە و دەتوانێت لە كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە هاوكار بێت. 

پێویستە پەتاتە بەشێوازی كوڵاو یان برژاندن و شلەكردنی ئەو بەكار هێنرێت و لە سووركردنەوەی ئەو دوور بكەویتەوە.

پارێزگاریكردن لە تەندروستبوونی مێشك
پەتاتە پڕ لە ئالفا لیپۆئیك (Lipoic acid)ە، كە دەتوانێت لە باشتر كاركردنی مێشك و كەمكردنەوەی لاوازی ناسینەوەدا هاوكار بێت. 

هەروەها دەتوانێت ڕووبەڕووی خەمۆكیش ببێتەوە و لەمبارەیەوە هاوكارێكی جددی بێت. 

پەتاتە كاریگەری لەو دەمارانەدا هەیە، كە كاریان گواستنەوەی خوڵق و كردارەكانی مرۆڤە، ئەم ڕووەكە خۆراكییە بەهۆی بڕی زۆری ڤیتامینی C دەتوانێت لە زیانە خانەییەكان ڕێگریی بكات.

دروستكردنی ئێسكی بەهێز
  پەتاتە پڕ لە مەنیزیۆمە و دەتوانێت بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسكەكان سوودمەند بێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved