زۆر بەكارهێنانی حەبی دژە ئیلتیهاب بۆ پچڕانی دەمارەكان مەترسیدارە

sharpress.net

351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس: 
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی خۆراك و دەرمان لەئەمریكا، نەخۆشەكان دەبێت لە بەكارهێنانی دەستەیەك لە دژە ئیلتیهاب و ئەنتی بایۆتیكەكانی ناسراو بە فیلۆرۆكینۆلین بەهۆی مەترسی پچڕانی دەمارەكانی دڵیانەوە دوور بكەونەوە.

بەوتەی بەرپرسانی  ئەو ڕێكخراوە، ئەمشێوازی پچڕانی دەمارە، كە پچڕانی "ئائۆرتی" پێدەڵێن، دەتوانێت خوێنبەربوونی مەترسیدار، یان تەنانەت مردنی بەدواوە بێت.

بەوتەی كارناسان، زیادبوونی ئەم مەترسییە بەسوودوەرگرتن لە دژە ئیلتیهاب یان ئەنتی بایۆتیكی (Antibiotique) فلورۆكینۆلۆن (Fluoroquinolone) بەشێوازی دەرزی لێدان و چ بە شێوازی حەب، زیاتر دەبێت و ئەو نەخۆشانەی لەمەترسی نەخۆشییەكاندان، نابێت ئەم دەرمانە سوود لێببەن، مەگەر بژاردەی دەرمانی تر نەبێت و ناچاری بێت.

فلۆرۆكینۆلۆنەكان لەنموونەی ئەو ئەنتی ئۆكسیدانان، كە بۆ چارەسەكردنی نەخۆشییەكانی هەناسەدان بۆ ماوەی 30 ساڵە سوود لەوان دەبرێت. 

ئەو دەستە لە دەرمانانە بەگشتی بریتین لە،  Ciprofloxacin (سییپروفلوكساسین)،     Levaquin (لووفلوكساسین)، Factive (gemifloxacin)، و Avelox (moxifloxaci.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی دەرمان و خۆراكی ئەمریكا، ئەو كەسانە‌ی بەزۆری ئەزموونی نەخۆشییەكانی گیرانی بۆرییەكانی خوێن، پەستانی خوێن و هەندێك گرفت و كێشەی جیناتیان هەیە و مەترسیی گۆڕانكاری دەمارییان تیادا دەكرێت، لە مەترسی ئەم حاڵەتەدان، كە بەزۆری لەتوێژی بەساڵاچوواندا دەبینرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا پسپۆڕان ڕاسپاردە دەكەن، كەسانێك كە لە ئێستادا دژە ئیلتیهاب و ئەنتی بایۆتیكی فلوروكینۆلین بەكار دێنن، نابێت بەبێ ڕاویژی پزیشكەكانیان بەكارهێنانی دەرمانەكەیان واز لێبێنن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved