دۆزینەوەی دەریایەكی گازی لەژێر ناوچە بەستەلەكەكانی جەمسەری باشوور

sharpress.net

1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
پێگەی "Gizmodo" بڵاویكردەوە، كە كۆمەڵێك لەزانایانی پرۆژەی "SALSA" ، كەیشتوون بەناوچەیەكی گازی لەژێر ناوچە بەستەلەكەكانی جەمسەری باشوور، كە بەدەریای گازی ناویان بردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو دەریا گازییە 140 مەتر چوارگۆشە پێكهاتووە، ئەوەش لەئەنجامی یەكگرتنی زیاتر لە 400 دەریاچەی بچووك.

ئەو ناوچە دەریاییە لەئەنجامی لێكۆڵینەوە لەو ناوچەیەی گەڕان بۆ گازی سورشتی دۆزراوەتەوە، كە چاوەڕێدەكرێت لەداهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی گاز لەو ناوچەیە لەرێگەی چەند كۆمپانیایەك بكرێت.

ئەو ناوچەیە ناوچەیەكی ساردەو زۆر بەكەمی تیشكی خۆر لێدەدات، بۆیە چاوەڕێدەكرێت ئەو گازە ببێتە سەرچاوەیەكی باشی وزە بۆ ناوچەكە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved