پۆلیسی نەرویج لەدزی ئۆتۆمبیلەكانەوە پەیوەندییەكی سەیری پێدەگات

sharpress.net

1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
پۆلیسی نەرویج تووشی سەرسوڕمان بوو، كاتێك لەلایەن كەسێكەوە پەیوەندیان پێوەكراو داوای هاوكاری كردووە.

ئەو كەسەی پەیوەندی بەپۆلیسەوە كردووە، دزی ئۆتۆمبیل كردووەو داوای لەپۆلیس كردووە بەهاوكارییەوە بچن، چونكە لەناو ئۆتۆمبیلێك گیریخواردووە.

پۆلیس لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر زانیارییەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی زانیارییەكان پۆلیس ئەو كەسە دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلێكی لەناو پێشەنگایەك دزیوە، لەناو ئۆتۆمبیلەكە گیریخواردووەو نەیتوانیوە بێتە دەرەوە، بۆیە ئەویش داوای هاوكاری كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبیلەكە تایبەتمەندی ئەوەی هەبووە، كە دەرگاكانی داخراون‌و بەو هۆیەشەوە كەسەكە نەیتوانیوە لەناو ئۆتۆمبیلەكە بێتە دەرەوەو ئەویش گیریخواردووە.

ئەو كەسە تەمەنی 17 ساڵ بووەو پێشتریش چەند جارێك ئۆتۆمبیلی دزیوە، وەك ئەوەی لەلێكۆڵینەوەو دانپێدانانەكانی پۆلیس باسی كردووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved