چیڵسی یاریدرستكەرەكەی دۆرتمۆند دەكرێت

sharpress.net

73 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی رایگەیاند، كە یانەی چیڵسی یاریزانی یانەكەی كریستیان بۆلیسیكی یارییەكەی كڕیوە.

یانەكە راشیگەیاند، لەگەڵ كڕینی ئەو یاریزانە لەلایەن یانەی چیڵسییەوە، بەڵام تا كۆتایی وەرز لەیانەكەیان دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبێت.

یانە ئەڵمانییەكەو یانە ئینگلیزییەكەش وردەكاری گرێبەستەكەی ئەو یاریزانەیان رانەگەیاندووە، كە بەپێی سەرچاوەكان تەواوی گرێبەستی ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەند 64 ملیۆن یۆرۆ (73.2 ملیۆن دۆلار) كەوتووە.

ئەو یاریزانە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی چیڵسی ئەو یاریزانەی كڕیوە، كە تەمەنی 20 ساڵەو چاوەڕێ‌ دەكرێت لەداهاتوو ئاستی باشتر پێشكەش بكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved