نۆلان دەبێتە ئیمپڕاتۆری فلیمەكانی هۆلیودی بەریتانیا

sharpress.net

204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
كریستۆفەر نولان دەرهێنەری بەناوبانگی هۆلیود، پلەی فەرمانداری ئێمپراتۆری بەریتانیا(CBE)  لە پاشای بەریتانیاوە وەردەگرێت.

نۆلان، كە زیاتر بەدروستكردنی فلیمە پڕفرۆشەكانی وەك دانكێرك، تەڵقین، سەربازی تاریكی، ناسراوە، پلەی فەرماندەی ئیمپڕاتۆری بەریتانیای لەپای خزمەتەكانی بەسینەمای وڵاتەكەی وەردەگرێت و لە ڕیزی ڕێزلێنراوانی ساڵی نوێی زایینی 2019 لەلایەن شاژنی بەریتانیاوە دەبێت.

نۆلان تەمەنی 48 ساڵە پێنج جار بۆ فلیمەكانی مێمنتۆ، تەڵقین‌و دانكێرك، بووەتە بەربژێری خەڵاتەكانی ئۆسكار، كە لەپاڵ نۆلان لاوسۆنی گۆرانیبیژ و چەند ئەكتەرێكی تری بوارەكانی تر وەك مانتی پیتۆن، سۆفی ئۆكۆندۆی و جیم كارتێریش لەڕیزی ڕیزلێنراوانی پاشای بەریتانیا دەبن.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved