فشارەكان نرخی نەوت بەرێژەی 2% زیاتر نزم دەكاتەوە

جیهان

03/01/2019‌ 259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی 2% رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو فشارانەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 54.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.11 دۆلار بەرێژەی 2.1% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.13 دۆلار بەرێژەی 2.5%  دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 46.54 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

فشارەكانی بازاڕ پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە ماوەیەكە وڵاتانی بەرهەمهێن رێژەیەكی زۆر نەوت دەخەنە بازاڕەكان، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ داناوە.

هـ ـ ح