نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بە نزمی مایەوە

کوردستان

03/01/2019‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 100 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 100 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ نرخەكەی بەنزمی مایەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 137 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 150 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح

بەپەلە