ئه‌و هه‌شت ملیاردێره‌ی جیهان كه‌ ته‌مه‌نیان كه‌متره‌ له‌ 30 ساڵ

sharpress.net

692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
گۆڤارێكی ئه‌مریكی ناوی ئه‌و ملیاردێرانه‌ی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان كه‌متره‌ له‌ 30 ساڵ‌و خاوه‌نی سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ن.

گۆڤاری تایم-ی ئه‌مریكی ناوی ئه‌و 8 ملیاردێره‌ی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌دایكبووی ساڵی 1988 به‌دواوه‌ن‌و خاوه‌نی داهاتێكی گه‌وره‌ن، ساڵی له‌دایكبون‌و ناوی ملیاردێره‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:

1989: بۆبی مۆرفی، سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌مریكیه‌‌و داهاته‌كه‌ی 4 ملیار دۆلاره‌

1990: ئیڤان سبیگل، دامه‌زرێنه‌ری سناپ چات كه‌ داهاته‌كه‌ی 4 ملیار دۆلاره‌.

1991: های گرۆسفینۆر، دۆقی وۆریس كه‌ داهاته‌كه‌ی 12.9 ملیار دۆلاره‌.

1992: فرانسیس بین كۆبان، له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ نزیكه‌ی 900 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوه‌ته‌وه‌.

1993: گوستاف مه‌گنار ویستۆز، خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی نه‌رویجیه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی، 1.1 ملیار دۆلاره‌.

1994: جه‌ستن به‌یبه‌ر، گۆڕانیبێژی كه‌نه‌دی، نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار

1995: كاترینا ئه‌ندرێسن، له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ 1.2 ملیار دۆلاری بۆ ماوه‌ته‌وه‌.

1996: ئه‌لیكسانده‌ر ئه‌ندرێسن، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ی كاترینای خوشكی، 1.2 ملیار دۆلاری بۆ ماوه‌ته‌وه‌.


ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved