ڕۆناڵدۆ به‌ڵێنی به‌دیهێنانی مه‌حاڵ به‌هانده‌رانی یۆڤانتۆس ده‌دات

sharpress.net

121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیی ڕایگه‌یاند، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا مه‌حاڵ به‌دیده‌هێنێت.

له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕۆناڵدۆ وتی:"سوێند ده‌خۆم ئه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌ بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆسی ده‌كه‌م، بۆئه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت".

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس بەماوەی نیو وەرز ئاستێكی بەرزی لەخولی ئیتالی پێشكەش كردووە، بەوەش بە پاشای خولی ئیتاڵی ناودەبرێت.

به‌گوێره‌ی وته‌ی شاره‌زایانی بواری وه‌رزش، یانه‌ی یۆڤانتۆس یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی چانسێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved