تۆتنهام گرێبەستێکی نایابی خستووەتە بەردەم کریستیان ئیرکسن

sharpress.net

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
یانەی تۆتنهامى ئینگلیزى ئۆفەرێکى گرانبەهاى خستووەتە بەردەست کریستیان ئیرکسن بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى.


ڕۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە "کارگێڕى یانەى تۆتنهام بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى کریستیان ئیرکسنى دانیمارکى، ئۆفەرێکى گرانبەهاى پێشکەشى یاریزانەکە کردووە".


رۆژنامەکانى بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە "تۆتنهام بڕیاریداوە مووچەى یاریزانە دانیمارکیەکە بکات بە دوو هێندە، کە لە ئێستادا مووچەى هەفتانەکەى ٧٠ هەزار پاوەندە، بۆ ئەوەى رازى بکات لە یانەکەیدا بمێنێتەوە".


ئیرکسنى ٢٦ ساڵ، کە لە ٢٠١٣دا لە ئەیاکس ئەمستەردامى هۆڵەندییەوە پەیوەندى بە تۆتنهامەوە کردووە، چەند وەرزێکە ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکات و سەرنجى یانە زلهێزەکانى ئەوروپاى بەلاى خۆیدا راکێشاوە.


هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved