هەشت ڕاهێنەر بۆ شوێنگرتنەوەی ڤاڵڤێردی دیاریکراون

sharpress.net

179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەى مارکا لیستی ناوی ئەو راهێنەرانەى بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ جێگەکەى ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە.


ڕۆژنامەی مارکا ناوی ئەو راهێنەرانەى دیاریکردوە کە بە برواى ئەو پاڵێوراون بۆ جێگەى ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە.


ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردوە "هەریەک لە راهێنەران کیکی سیتین و فرانک دی بۆیر و تێری هێنری و رۆناڵد کومان و ئارسن ڤینگەر و رۆبەرتۆ مارتینێز و چاڤی هێرناندێز و لۆران بلان لە لیستی پاڵێوراوەکانن بۆ جێگەکەى ڤالڤێردی".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش پشووەکانی سەری ساڵ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندبو "نازانێت وەرزی داهاتوو لەکوێ دەبێت" و هاوکات رۆژنامەى مارکا تەئکیدی کردەوە کە ئەو راهێنەرە بریاریداوە دەستلەکار بکێشێتەوە.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved