ڕۆناڵدۆ خەڵاتی گڵۆپ سۆکەری بەدەست هێنا

sharpress.net

118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی گڵۆب سۆکەری بەدەستهێنا و وەک باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان کرا.


ڕۆژی پێنج‌شەممە ئەنجومەنی وەرزشی دوبەى دەیەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گڵۆب سۆکەری رێکخست و کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یۆڤانتۆس پلەى یەکەمی بەدەستهێنا.


رۆناڵدۆ پێش هەردوو یاریزان مباپی و گریزمانی فەرەنسی کەوت و 433 دەنگی بەدەستهێنا.


رۆناڵدۆ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا تەئکیدی کردەوە کە هەموو شتێکی ئاستەم دەکات بۆ ئەوەى نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یۆڤانتۆس بەدەست بهێنێت.


رۆناڵدۆ بەدوریشی نەزانی لە قۆناغەکانی داهاتوودا یۆڤانتۆس بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاریی بکات.


هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved