چوار یانەی ئەوروپی هەوڵی بەدەستهێنانی زەینەدین زێدان دەدەن

sharpress.net

142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/01/2019‌

شارپرێس:
چوار یانە رکابەری لەسەر ئەوە دەکەن زیدانی فەرەنسی بکەنە راهێنەری داهاتووی یانەکەیان.


رۆژنامەکانی ئەوروپا بڵاویانکردۆتەوە "یانەى مارسیلیای فەرەنسی چوەتە ریزی سێ یانەى ترەوە بۆ چاودێری کردنی هەنگاوی داهاتوی زیدانی راهێنەر".


هەروەها رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە "لە ئێستادا هەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بایرن میونشنی ئەڵمانی و مارسیلیای فەرەنسی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی چاودێری بارودۆخی زیدان دەکەن".


ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی وتوە "هەر چوار یانەکە ئامادەن گرێبەست پێشکەشی زیدانی فەرەنسی بکەن و بیکەنە راهێنەری یانەکەیان".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە زیدانی فەرەنسی کۆتایى وەرزى رابردوو پاش ئەوەى بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک ریاڵ مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، دەستلەکارکێشانەوەى خۆی راگەیاند.
هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved