یۆڤانتۆس لەگەڵ رامزی رێكدەكەوێت

sharpress.net

41 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ ئارۆن رامزی یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی رێككەوتووە.

تۆڕی "میدیا ست" بڵاویكردەوە، كە رێككەوتنەكەی رامزی‌و یۆڤانۆس بەشێوەیەكە لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە روو لەیانە ئیتالییەكە بكات.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، موچەی هەفتانەی رامزی لەیانەی یۆڤانتۆس 145 هەزار پاوەند دەبێت‌و بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستی كردووە.

جگە لەیانەی یۆڤانتۆس چەند یانەیەكی تریش هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەیاندا، لەوانەش یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی‌و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved