مۆراتا لەئیسپانیاوە داواكراوە

sharpress.net

75 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی لەخولی ئیسپانییەوە بۆ وەرزی گواستنەوەی زستانەیی داواكراوە.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، كە خواكین كابارۆسی بەرێوەبەری هونەری یانەی ئیشبیلییە دەیەوێت مۆراتا بۆ یانەكەی بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ئیشبیلییە دەیەوێت لەسەر داوای راهێنەری یانەكەی پابلۆ ماشین ئەو یاریزانە ئیسپانییە بكرێت.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە یانە ئیسپانییەكە نایەوێت لەكڕینی مۆراتا پارەیەكی زۆر خەرج بكات، بۆیە رەنگە كڕینی ئەو یاریزانە بۆی قورس بێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved