ئەو ژمارانەی چاوەڕێی میسی دەكەن بۆ شكاندن

sharpress.net

115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
كۆمەڵێك ژمارەی پێوانەیی هەیە، چاوەڕێی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەكەن لەمساڵدا بیانشكێنێت.

یەكسانكردنەوەی ژمارەیەكی گیگز
یەكەم ژمارەی كە رەنگە میسی بیكات بەناوی خۆیەوە، پێشتر بەناوی رایان گیگزی ویڵزی‌و یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتیدە.

لیۆنێل میسی 31 ساڵ لەمساڵدا بە بردنەوەی سێ‌ نازناو لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆی نازناوەكانی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە دەكاتە 36 نازناو بەوەش ژمارەیەكی گیگز تۆماردەكاتەوە، كە لەگەڵ شەیتانە سوورەكان تۆماریكردووە.

ژمارەكەی ئێنێستا
میسی، كە پێنج تۆپی ئاڵتوونی بردووەتەوە، ئێستا بەدرێسی یانەی بەرشەلۆنەوە ـ657 یاری ئەنجامداوە، كە تەنیا 18 یاری ماوە ئەو ژمارەیە بشكێنێت بەناوی ئێنێستاوەیە لەپلەی دووەم‌و پلەی یەكەمیش بەناوی چاڤی هێرناندزەوە بە 767 یاری ‌و رەنگە لەداهاتوو میسی ئەو ژمارەیەش بشكێنێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved