وێنە.. ئەو شارەی كەوتووەتە دوو وڵاتی جیاوازەوە

sharpress.net

2341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
شاری بۆزنگن، یان هۆخراین كەوتووەتە ناو هەردوو وڵاتی ئەڵمانیاو سویسرا، كە لەكانتۆنەكانی شافهاوزن، زیورخ، تورگاو پێكهاتووە.

شارەكە شارێكی بچووكەو رووبەڕەكەی 7.62 كم چوار گۆشەیەو تائێستا دانیشتووانەكەی ژمارەیان 1500 هەزار كەسە.

شارەكە پێشتر سەر بەنەمسا بووە، لەو كاتەی ئەو وڵاتە هەرێمێكی سەر بەپاشایی ئەڵمانیا بووە، ئەوەش لەكاتی شەڕەكانی ناپلیۆن لەئەوروپا.

لەساڵی 1918 دوای كۆتایی شەڕی جیهانی یەكەم راپرسییەك لەشارەكە ئەنجامدراو لە 96٪ی بەشداربووان داوایان كرد بخرێنە سەر سویسرا.

بەڵام دوای ئەوە ئەڵمانیاو سویسرا لەسەر دابەشكردنی شارەكە رێككەوتن‌و ئێستا سەر بەئەڵمانیایە، كە بەشێكی شارەكە دەكەوێتە سنووری سویسرا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved